هەڵگرتنی زەیتوون

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-29-13:12:00 - کۆدی بابەت: 4991
هەڵگرتنی زەیتوون

ناوه‌ڕۆك

زەیتون

زەیتون بە یەکێک لە کلتورە کۆنەکانی عەرەب دادەنرێت، وە ئەمەش پەیوەندی بە زەوی و زارەکەیەوە هەیە زیاتر لە هەر شتێکی تر، کە فەڵەستین بە نمونە بەناوبانگە بە چاندنی زەیتوونی بەتام و گەورە لە قەبارەدا. زەیتوون بەو جۆرە چنراوانە دادەنرێت کە لە مانگی ١٠ ی هەموو ساڵێک پێدەگات، چون لەم مانگەدا لەسەر دار پێدەگات و دواتریش لێدەکرێتەوە بۆ دەستکەوتنی زەیتەکەی. 

چۆن زەیتوون هەڵبگرم؟

زۆرێک لە ئافرەتان دەپرسن دەربارەی چۆنییەتی هەڵگرتنی زەیتون بە شێوازێک ڕێگر بێت لە تێکچوونی، یان بێتام بێت لەکاتی پێگەیشتن، ڕێگایەکی زۆر جوان هەیە بۆ هەڵگرتنی و تاقیکراوەتەوە، ئەویش:

- ئەو بڕە زەیتوونەی دەتەوێت هەڵیگریت ئامادەی بکە، وە هەوڵبدە ئەو گەڵایانەی  لەگەڵ زەیتوونەکە هاتووە لەناوی بدەیت، دواتر دووجار یان زیاتر زەیتوونەکە بشۆرەوە بەپێی پێویستی. 
-زەیتوونەکە بخوسێنە لەناو ئاودا، پاشان بۆ دوو ڕۆژ لێی بگەڕێ، لەگەڵ گۆڕینی ئاوەکەی هەموو ٨ کاتژمێر جارێک. 
-زەیتوونەکە ئامادەبکە و ئەو ئاوە بڕژە کە زەیتوونەکەت تێدا خوساندووە، پاشان وشکی بکەرەوە یان وازی لێبێنە خۆی وشک بێتەوە، دواتر زەیتوونەکە بێنە و ئامادەی بکە بۆ هەڵگرتن. 
-بە بەرد یان وردە بەرد بکێشە بە هەموو زەیتوونەکاندا، کە پێویستە ئەم بەردە تایبەت بێت بە زەیتوون. 
-ئاوی هەڵگرتنی زەیتوونەکە ئامادە بکە: کە پێویستە لەسەرت زەیتوونەکە بخەیتە ناو قاپێکی گەورە و قوڵ، بڕێکی زۆری خوێی تێکە، وە دەست بکە بە شێواندن تا هەموو خوێیەکە دیار نامێنێت، وە پێویستە خوێیەکە بە بڕێکی دیاریکراو بێت، وە دەتوانیت بڕی پێویستی خوێ بزانیت لەڕێگەی هێلکەیەکەوە، کە هێلکەیەک لە ناوەڕاستی قاپەکە دادەنێیت، ئەگەر هێلەکەکە هاتە سەرەوەی قاپەکە ئەوا بڕەکەی زۆر گونجاوە. 
-ئەو زەیتوونانەی پیاتدا کێشاوە بیکە قاپێکی گەورەوە، یان سەتڵێک، یان گۆزەیەک، وە پێویستە بتوانرێت دابخرێت، دواتر زەیتوونەکە بکە ناوی لەگەڵ ئاوە سوێرەکەدا. 
-چەند بیبەرێکی سەوز بکە ناو سەتڵەکەوە بەپێی حەزی خۆت، دواتر باش سەرەکەی داپۆشە، تاکو هەوا دزە نەکاتە ژوورەوە، چون گەر هەوا دزەی کردە ژوورەوە کاریگەری لەسەر پێگەیشتنی زەیتوونەکە دەبێت، وە ناهێڵێت ڕەنگە سەوزەکەی بە درێژایی ماوەی پێگەیشتنەکەی بمێنێتەوە. 
-واز لە زەیتوونەکە بێنە تا پێدەگات لەماوەیەک لە نێوان هەفتەیەک بۆ مانگێکدا، چون پلەی گەرمی و شوێنی هەڵگرتنەکەی کاریگەری لە خێرایی پێگەیشتنی زەیتوونەکە دەکەن.

بۆ بینینی بابەتی (هەڵگرتنی زەیتوونی سەوز لەگەڵ گێزەر) كلیك بكە !


سەرچاوەکان



693 بینین